PM:02:40:25/08/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی هیلال
گرێبەستی ئۆلی واتکینزی بە تەواوی یەکلاکردەوە بۆ جێگرەوەی کەریم بنزیمە.
یانەی
هیلالی سعوودی سەرکەوتوو بوو لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئۆلی واتکینزی هێرشبەری
ئینگلیزی و یانەی ئەستۆن ڤێلا تاوەکو لەم وەرزەدا سەرکردایەتیی هێڵی پێشەوەی
یانەکە بکات.
بەپێی
زانیارییەکانی بەرنامەی ڕۆتانا سپۆرت لەسەر زاری وەلید فەڕاج ئەم گرێبەستە بە
گوژمەی 60 یۆرۆ جێبەجێ کراوە کە تێکڕای تێچووەکەی دەگاتە 450 ملیۆن ڕیاڵی سعوودی و
سەرجەم دارایییەکەی لەلایەن شازادە وەلید بن تەلالەوە دابین کراوە.
واتکینزی
تەمەن 30 ساڵ کە لە 278 یاریدا 108 گۆڵی بۆ ئەستۆن ڤێلا تۆمارکردبوو بەم نزیکانە
دەگاتە ڕیاز و لە کۆتاییی کاتی ڕاگەیەندراودا دەبێتە جێگرەوەی کەریم بنزیمە.
ئەستێرە
ئینگلیزییەکە لە یەکی ئەیلوول لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ئەهلی یەکەم دەرکەوتنی بە
درێسی هیلالەوە تۆمار دەکات.