مانەوەی کاسادۆ لە بەرشەلۆنە مسۆگەر نییە

PM:02:25:25/08/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانەوەی کاسادۆ لە بەرشەلۆنە مسۆگەر نییە و پێنج یانەی پریمەر لیگیش چاودێری دەکەن.

مارک کاسادۆی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی هەرچەندە گرێبەستەکەی چەند ساڵێکی زۆری ماوە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەڵام مانەوەی لەو یانەیە لە گوماندایە و دەیەوێت بڕوات.

کاسادۆ بەردەوام هەوڵیداوە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنەدا جێگای خۆی بکاتەوە بەڵام لەلایەن هانسی فلیکی راهێنەرەوە پشتگوێخراوە و وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، پێنج یانەی پریمەر لیگ چاودێری بارودۆخی کاسادۆ دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەدا تواناکانی بەدەستبهێنن.

سپۆرت نوسیویەتی، یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی نوێترینی یانەیە کە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە و دەیەوێت بە خێرایی ئەو گرێبەستە ئەنجامبدات.

رونیشیکردووەتەوە، جگە لە نۆتینگهام هەریەکە لە یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد و ئەستۆن ڤێلا و برایتۆن و ئیڤەرتۆن ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ مارک کاسادۆ کردووەتە ئامانج و لە ئێستاشدا یانەی داهاتووی ئەو یاریزانە ئاشكرا نییە.

خ . ک