PM:02:04:25/08/2026
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاردانەوەی
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئینفانتینۆ دەنگدانەوەی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان نایەوە.
دیدارێکی
کورتخایەنی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسر و جیانی ئینفانتینۆی
سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ لە شاری پاریس دەنگۆی زۆری لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی
زانیارییەکانی تۆڕی ئی ئێس پی ئێن ئەم چاوپێکەوتنە لە پەراوێزی ئاهەنگی کۆتاییی
پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی وەرزشە ئەلیکترۆنییەکانی ساڵی 2026 بەڕێوەچوو کاتێک
ئینفانتینۆ بە ڕۆناڵدۆی ڕاگەیاند کە تەنها 23 گۆڵی ماوە تاوەکو بگاتە 1000 گۆڵی
کاروانی وەرزشیی خۆی.
سەرەڕای
ئاڵوگۆڕی دەستپێکی زەردەخەنە و سوپاسگوزاری بەڵام گۆڕانی لەپڕ و سەیر لە دەموچاوی
ڕۆناڵدۆ لە کاتی ئاوڕدانەوە و دوورکەوتنەوەی لایەنەکان کاردانەوەی جیاوازی
لێکەوتەوە و بووە جێی قسەی هاندەران کە سەرۆکی فیفا لەژێر گوشار و ڕەخنەی توندی
پڕۆژە بازرگانییەکاندایە.
هەروەها
پێیان وایە کە کاردانەوەی زمانی جەستەی کریستیانۆ بەرامبەر ئینفانتینۆ دەرخەری ئەو
رق و کینەیە بووە کە لە ناخی کریستیانۆ بەرامبەر ناوبراو هەیە.