رۆبن ئەمۆریم یاریزانێکی مان یونایتدی دەوێت

PM:01:34:25/08/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبن ئەمۆریم دۆسیەی گواستنەوەی نوسێر مەزراوی لە مان یونایتدەوە بۆ یانەی میلان دەکاتەوە،

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەبەردەم بڕیارێکی درەنگوەختدایە لەبارەی داهاتووی نوسێر مەزراویی بەرگریکاری مەغریبی دوای ئەوەی یانەی میلانی ئیتالی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پێش کۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوەکان دەستپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کۆت ئۆفساید هاتنی ڕووبێن ئامۆریم بۆ ڕاهێنەرایەتیی میلان هۆکاری سەرەکیی خستنەگەڕی ئەم هەوڵەیە چونکە ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە لە مانچستەر یونایتدەوە ئاشناییی تەواوی لەگەڵ مەزراویی تەمەن 26 ساڵ هەیە.

هەرچەندە مەزراوی کە تا ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یونایتد هەیە بریکاری کارەکانی گۆڕیوە و ئامادەیە ڕووبکاتە ئیتالیا بەڵام شەیتانە سورەکان ئامادە نین بە ئۆفەرێکی لاواز دەستبەرداری ببن تاوەکو بەدیلێکی گونجاویان بۆ هێڵی بەرگری هەبێت.