PM:01:05:25/08/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەو تۆپەی
مارادۆنا بە دەست گۆڵی پێ تۆمارکرد بە نرخێکی خەیاڵی لە مەزادێکدا فرۆشرا.
تۆپەکەی
دیێگۆ مارادۆنای ئەفسانەی کۆچکردووی ئەرجەنتین کە لە مۆندیالی 1986 گۆڵە
ناودارەکەی بە دەستی تۆمارکرد کە بە گۆڵی سەدە دەناسرا لە تۆڕی ئینگلتەرا پێ
تۆمارکرد لە مەزادێکی ئاشکرادا لە ئەمریکا بە بەهای دوو ملیۆن و 500 هەزار پاوەند
فرۆشرا.
ئەم تۆپە کە
لە جۆری ئادیداس ئەزتیکایە و لە یاریگەی ئەزتیکا لە مەکسیک یاریی پێکرابوو بۆ
ماوەی زیاتر لە سێ دەیە لای عەلی بن ناسڕی ناوبژیوانی تونسیی یارییەکە پارێزراو
بوو پێش ئەوەی بیفڕۆشێت.
سەرەڕای
ئەوەی پێشبینی دەکرا بەهای تۆپەکە بگاتە 10 ملیۆن دۆلار بەڵام کڕیارێک بە دوو
ملیۆن و 500 هەزار دۆلار ئیمزای لەسەر کڕینی کرد.
ئەم بڕە هێشتا
کەمترە لە بەهای درێسەکەی مارادۆنا لە هەمان یاریگادا کە پێشتر بە 7 ملیۆن و 100
هەزار پاوەند فرۆشرا بوو تاوەکو یادگاریی سەرکەوتنەکەی ئەرجەنتین و پاڵەوانبوونی
جیهان لەم تایمەی مێژوودا بە زیندوویی بپێزرێت.