PM:12:34:25/08/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام گواستنەوەی ساڤینیۆی راگەیاند و
یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە دەرفەتێکی ناوازەی لەبەردەمدایە.
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە فەرمی لە
پێگەی خۆیان گواستنەوەی ساڤینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی و پێشووتری یانەی مانچستەر
سیتی راگەیاند بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی راگەیاند.
یانە لەندەنیەکە ئاماژەی بەوەداوە کە
ئەستێرە بەرازیلیەکە لەگەڵ یانەکەیان درێسی ژمارە 17 دەپۆشێت و دەستبەجێ پەیوەندی
بە راهێنانەکانی یانەکەیانەوە کردووە تا ئامادەکاری بکات بۆ یارییکردن.
دوای ئیمزاکردنی گریبەستەکە، ساڤینیۆ لە
لێدوانێکیدا رایگەیاند کە هەست بە خۆشحاڵی دەکات و دەرفەتێکی ناوازە و خەیاڵی
لەبەردەمدایە لە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان.
ساڤینیۆ وتی، دی زێربی راهێنەر هۆکاری
سەرەکی بوو بۆ پەیوەندی کردنم بە یانەی تۆتنهامەوە، متمانەی خۆی بۆ دەربڕیم و
دڵنیای کردمەوە لە بەرەوپێش بردنی ئاستم.
رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری تۆتنهامیش لە
لێدوانێکدا دوپاتیکردەوە کە ساڤینیۆ یاریزانێکی نایابە و کوالێتیەکی گەورەی هەیە،
نایابانە رووبەڕووی بەرگریکاران دەبێتەوە، جگە لەوەش توانای گۆڕینی یارییەکانی
هەیە.
خ . ک