AM:11:26:25/08/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وەرزی سێیەم
بۆ کیلیان مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەبێتە کلیلی سەرکەوتن بە ڕێچکەی ڕۆناڵدۆدا.
کیلیان
مباپێی ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی ڕیال مەدرید لە وەرزی نوێدا بە هەمان ئەو
ڕێچکەیەدا تێپەڕ دەبێت کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە سەرەتای کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانە
شاهانەکە بڕیویەتی.
مباپێ لە
دوو وەرزی ڕابردوودا جامی سوپەری ئەوروپا و جامی ئینتەر کۆنتینێنتاڵی بەدەستهێناوە
بەڵام لە بێبەشبوون لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ ڕێک وەک وەرزی یەکەم و دووەمی ڕۆناڵدۆ
بووە.
بەپێی
زانیارییەکانی ماڵپەڕی دیفێنسا سێنتراڵ مباپێ تاوەکو ئێستا بەژمارەی 86 گۆڵ لەگەڵ
ڕیال مەدرید یەکسانە لەگەڵ ئاماری گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ لە هەمان قۆناغدا.
خۆزێ
مۆرینیۆی ڕاهێنەری پرتوگالی کە ڕابەرایەتیی ڕۆناڵدۆی کرد بۆ بردنەوەی لالیگای
ئەژمارە پێوانەیییەکان لە وەرزی سێیەمیدا ئێستا متمانەی تەواوی بە مباپێ هەیە
تاوەکو لە تەواوی تایم و یارییەکاندا هێرشبەری سەرەکی بێت و ئامارە تاکەکەسییەکانی
کە دوو خەڵاتی پیچیچی لەخۆدەگرێت بکاتە نازناوی بەکۆمەڵ بۆ یانەکە.