دی لا فوێنتی باسی مۆندیال دەکات

AM:11:08:25/08/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لا فوێنتی پێیوایە بەرزکردنەوەی جامی جیهانی لە لایەن یاریزانانی شایستەی ڕێزێکی گەورەتر بوو.

لویس دی لا فوێنتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی نیشتمانیی ئیسپانیا دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی، باسی لە چەند بابەتێکی گرنگی وەرزشی و سیاسیی وڵاتەکەی کرد.

دی لا فوێنتێ لەبارەی ڕووداوەکەی سان مامێس، دۆخی سێوتا و مۆندیالی 2030 ڕوونی کردەوە: من 18 ساڵ لەو ماڵەدا بوو لە ئەتلەتیک بلباو ژیاوم و خەمبارم بەو فیکەلێدانانەی لە سان مامێس ئاڕاستەی جامەکە و یاریزانان کران.

ئەمە ڕەفتارێک بوو کە ڕێزی لەو دەستکەوتە گەورەیەی ئیسپانیا نەگرت، بە تایبەت کە ئەو یاریزانانە کوڕانی ئەکادیمیا بوون.

وتیشی: وەک وڵاتی ڕێکخەر دەرفەتی زۆرمان لەبەردەستدا هەیە و من بە تەواوی پەیڕەوی و پشتیوانی لەوە دەکەم کە یاریی فایناڵ لە ناو خاکی وڵاتەکەی خۆماندا بەڕێوەبچێت.