عێراق ماڵئاواییکرد لە جامی عەرەب

PM:11:54:06/12/2021

684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی عەرەب عێراق بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە قەتەر دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.

لە کۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەب، لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەر بوەوە.

عێراق لەو یاریەدا هەوڵی بردنەوەیدا بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16 بەڵام بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکستی هێنا بەرامبەر قەتەر، گۆڵەکانیش موعیز عەلی و ئەکرەم عەفیف و حسەین هەیدەروس لە خولەکەکانی 82 و 85 و 94 تۆماریان کرد.

لە هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی عومان رووبەڕووی بەحرەین بوەوە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، عێراق ماڵئاواییکرد لە جامی عەرەب، عومانیش شانبەشانی قەتەر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.


خ . ک