تیروپشکی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕاکێشرا

PM:11:41:06/12/2021

940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی قۆناغی سێیەمی جامی ئینگلتەرا ڕاکێشرا و مانچستەر یونایتد و ئەستۆن ڤێلا یاری لوتکە دەکەن.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تیروپشکی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرای ڕاکێشا، لەو قۆناغەدا یانەی مانچستەر یونایتد لە یاری لوتکەدا رووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

لە هەمان قۆناغدا، یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر سویندان تاون یاریدەکات، تۆتنهام و مۆرکب رووبەڕووی یەکدەبنەوە و لیڤەرپوڵیش دەبێتە میوانی شیرۆزبێری تاون، چێڵسیش لە ستامفۆرد بریج میوانداری چیسترفێلد دەکات.

یانەکانی ئارسناڵ و وێستهام و لیستەر سیتی و ئیڤەرتۆن رووبەڕووی یانەکانی نۆتنگهام و لیدز یونایتد و واتفۆرد و هال سیتی دەبنەوە.

بڕیارە یارییەکانی قۆناغی سێیەم لە حەوت تا 10ی کانوونی دووەمی 2022دا سەرجەمیان بەڕێوەبچن.


خ . ک