خولی فەرەنسا.. پاریس لە کاتی زیادکراودا گۆڵی یەکسانی کردەوە

AM:12:56:05/12/2021

936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان لە کاتی زیادکراودا گۆڵی یەکسانی لە لانس کردەوە.

لە یاریەکی بەهێزی هەفتەی ١٧ی خولی پلەیەکی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی لانس.

یاریزانانی لانس ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لە خولەکی ٦٢ لەڕێگەی سیکۆ فۆفانا گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام لە خولەکی ٩٢ جۆرجینیۆ وینالدۆم گۆڵی یەکسانی بۆ پاریس کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەرەنسیدا مایەوە بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ و بە جیاوازی ١٣ خاڵ لەگەڵ ماریسلیای دووەم، لانسیش بە ٢٧ خاڵ لە پلەی پینجەمدایە.

خ . ک