سلۆت: دەبمە راهێنەری لیڤەرپول

AM:08:59:26/04/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت پاڵێوراوی سەرەکی راهێنەرایەتی کردنی لیڤەرپولە و خودی خۆشی ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاستکردەوە.

چەند مانگێکە دەنگۆ و قسە و باسەکان لەسەر جێگرەوەی یۆرگن کلۆپ لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بەردەوامە بەڵام دواجار ناوێکی نوێ دەرکەوت و وا دیارە ئەمجارە بە فەرمی راهێنەرەی داهاتووی یانەکە دیاریکراوە چونکە خودی ئارن سلۆتی پاڵێوراو دەنگۆکانی پشتڕاستکردەوە.

سلۆت ڕاهێنەری ئێستای فاینۆرد لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا دووپاتی کردەوە کە حەز دەکات ڕوو لە لیڤەرپوول بکات و لە ئێستادا گفتوگۆ لەنێوان ئەو و یانەکەدا بەردەوامە، بۆ ئەوەی مێشکی هەمووان ئارام بکاتەوە، سلۆت ڕایگەیاند کە دڵنیایە دەبێتە راهێنەری داهاتووی لیڤەرپوول.

ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندییە کە قسەی بۆ ئی ئێس پی ئێن کرد وتی: دەتوانم بڵێم هەردوو یانە دانوستان دەکەن و منیش لە چاوەڕوانیدام، بەڵام بۆ من ڕوونە کە حەز دەکەم بچمە لیڤەرپوول، ئێستا چاوەڕێی ڕێککەوتنی کۆتایی دەکەم لە دوو یانەکە و دڵنیام کە کارەکان بەباشی تەواو دەبن و من وەک کەسایەتی سەرەکی ئەم چیرۆکە دەبێت ڕێز لەم بابەتە بگرم.

سلۆت کە لە ساڵی 2021 راهێنەری یانەی فاینۆردی گرتووە، لەگەڵ ئەم تیپە چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، پێشتر وەک پاڵێوراوی راهێنەرایەتی یانەی لیدز باس دەکرا، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی لیڤەرپوول وەک یانەی داهاتووی ئەم راهێنەرە هەموو میدیاکانی جیهانی تەنیووە.