کاتی گەڕانەوەی کۆرتوا دیاریکرا

AM:10:31:26/04/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆرتوا پێکانەکەی تێپەڕاندووە لە ئێستادا راهێنانەکانی دەستپێکردوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەرامبەر قادش یاریبکات.

کۆرتوا پێش دەستپێکردنی وەرزەکە تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەڵام توانی زۆر زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا چاک بێتەوە و هەموو شتێک ئامادەبوو بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگا پێش مانگی ئازار، بەڵام گۆڵچیەکە توشی پێکانێکی نوێ بوو کە خۆشبەختانە پێکانەی ئەمجارەی قورس نەبوو.

ماوەی هەفتەیەکە کۆرتوا گەڕاوەتەوە مەشق و ڕاهێنانەکان و بەبێ کێشە کاردەکات، باری تەندروستی هێندە باشتر بووە، ئێستا دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر چیمەنی یاریگاکان، پاش ئەم رووداوانەش چەند رۆژێک پێش ئێستا خۆی ڕایگەیاند کە پەلە ناکات لە گەڕانەوە چونکە لۆنین لەم ماوەیەدا کارێکی گەورەی کردووە، بەڵام بە ڕەزامەندی کارلۆ ئەنچیلۆتی گۆڵچیە بەلجیکییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر قادش لە پێکهاتەی مێرەنگی دەبێت.

ڕیال مەدرید ڕۆژی شەممە 15ی ئایار لە هەفتەی 34ی لالیگاو میوانداری قادش دەکات، کارلۆ ئەنچیلۆتیش ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات کۆرتوا بۆ ئەو یارییە ئامادەبێت، گەڕانەوەی باشترین گۆڵچی جیهان دوای چەند مانگێک لە پێکان باشترین هەواڵە بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام گومانی تێدا نییە کە لۆنین دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی ڕیاڵ لە دوو یارییە گەورەکەی بەرامبەر بایرن و ئەگەری هەیە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیش لە ئەگەری سەرکەوتنیان بەهەمان شێوەبێت.