ڕانگنیگ بە 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشت دەکرێت

PM:02:18:02/12/2021

768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

10 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت دەدرێتە ڕانگنیگ لە ئەگەری گواستنەوەى هالاند بۆ مانچستەر یونایتد.

یانەى مانچستەر یونایتد لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا پاداشـتیکی گەورە بۆ ڕانگنیکی ڕاهێنەری نوێی شەیتانە سوورەکە ئامادە دەکات ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەى یاریزانێکی نەرویجی لە بۆندس لیگاوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، کارگێڕی مانچستەر یونایتد ڕانگنیکی ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاگادارکردووەەتەوە 10 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت وەردەگرێت ئەگەر توانی هالاند ڕازیبکات لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندیبە مانچستەر یونایتد لە قەڵای ئۆڵد ترافۆرد بکات.

ڕانگنیک پێشتر و ئەو کاتەى لە سالزبۆرگ بووە گرێبەستی لەگەڵ هالاند واژوو کردووە پێش ئەوەى پەیوەندی بە بوروسیا دۆرتمۆندە بکات و بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لە هاوینی 2022 کارا دەبێت.