AM:10:32:30/11/2021
1144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆناڕۆما دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین گۆڵچی دەربڕی و سوپاسی هاوڕێکانی
کرد.
جیانلویجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی شەوی
ڕابردوو لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە خەڵاتی یاشینی پێبەخشرا و وەک باشترین
گۆڵچی 2021 دیاریکرا.
دۆناڕۆما لە لێدوانێکی دوای بردنەوەی خەڵاتەکە وتی: بەڕاستی ساڵیکی نایاب
بوو دوای ئەوەی میلان سەرکەوت بۆ چامپیۆنس لیگ و دواتر توانیمان لەگەڵ ئیتاڵیا
جامی یۆرۆی 2020 بەدەستبهێنین کە دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە.
هەروەها وتیشی: لەکۆتایشدا پەیوەندیم بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و زۆر
دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە و سوپاسی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەم دەکەم و
هیوادارم باشترین پێشکەش بکەم.
لەکۆتایشدا وتی: سووپاسی خێزانەکەم و سەرجەم هاوڕێکانم دەکەم کە بەهۆی پاڵپشتی ئەوانەوە ئەم خەڵاتەم
بەدەستهێنا و وایانکرد خەونەکەم بەدیبهێنم.