لیڤاندۆڤسکی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت یان نا؟

PM:05:16:06/03/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە هیچ فشارێکی لەسەر نییە لە پێناو مانەوە لە بەرشەلۆنە و راشفۆردیش توانایەکی گەورەی هەیە.

رۆبێرت لیڤاندۆسکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا باسی لە داهاتووی کرد بە تایبەت ئەگەری مانەوە لە یانە کەتەلۆنیەکە یان ئەگەری رۆیشتنی لە هاوینی ئەمساڵدا.

لیڤاندۆڤسکی بۆ رۆژنامەی سکای سپۆرت دوپاتیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک هەست بە فشار ناکات بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی و بەردەوامیش بە هێمنی کارەکانی خۆی دەکات.

لیڤاندۆڤسکی وتی، هێشتا سێ مانگ ماوە بۆ تەواو بوونی ئەم وەرزە و دواتر داهاتووم یەکلادەبێتەوە، من و یانەکەش دەمانەوێت بەیەکەوە بمێنینەوە و دوای ئەم وەرزەش هەموو شتێک یەکلادەبێتەوە.

وتیشی، من لە بەرشەلۆنە دڵخۆشم و دڵنیام توانای ئەوەم ماوە کە کاری گەورە بۆ ئەم یانەیە بکەم، سەرجەم بەرپرسانی یانەکە و هانسی فلیکی راهێنەریش حەز سبە مانەوەی من دەکەن.

دەشڵێت، مارکۆس راشفۆرد یاریزانێکی زۆر نایابە و توانایەکی گەورەی هەیە لە یاریگادا، خێرایە و لێهاتووە لەڕووی تەکنیکی و لێدانی تۆپ بۆ گۆڵ، پێویستە متمانەی زۆری پێببەخشرێت و پەیوەندیەکی بەهێزم هەیە لەگەڵیدا.
خ . ک