AM:11:57:07/03/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان هەوڵەکانی
بەمەبەستی نوێکردنەوەی گریبەستی ئەلێگری دەستپێکردووە لە ترسی هەوڵەکانی ریاڵ
مەدرید.
لە چەند رۆژی
رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی ئەوەی
داڕشتووە لە وەرزی داهاتوودا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ئیتاڵی بکاتە راهێنەری یانەکەی.
رۆژنامەی لاگازێتا
دیللۆ سپۆرت رایگەیاندووە، ئەم بابەتە بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی
نیگەران کردووە و بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ئەو راهێنەرە لە یانەکەیان بڕوات.
لاگازێتا
دوپاتیکردووەتەوە، کارگێڕی یانەکەی شاری میلانۆ هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی
نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلێگری تا هاوینی 2028 لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ یەک
ساڵیتریش لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە 2027 کۆتاییدێت.
دەشڵێت، بەرپرسانی
میلان ئەلێگری وەک بەردی بناغەی پرۆژەی هەستانەوەی یانەکەیان دیاریکردووە تا
بیانگەڕێنێتەوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان و بردنەوەی
نازناوەکان بەتایبەت دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ئەنجامی نایابی بەدەستهێناوە.
نوسیویەتی، تەنانەت
یانە ئیتاڵیەکە بەڵێنیان بە ئەلێگری داوە مووچەی ساڵانەکەی زیادبکەن بەڵام ئەو
راهێنەرە نیگەرانە لە بازاڕی گواستنەوەی یانەکەی و دەیەوێت بەڵێنی گرێبەستی گەورەی
پێبدرێت و لەو کاتەدا رازیدەبێت بە مانەوە.
خ . ک