جامی دوبەی.. مێدڤیدێڤ گەیشتە یاریی کۆتایی و رۆبلێڤ ماڵئاواییکرد

AM:10:13:28/02/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دوبەی مێدڤیدێڤ گەیشتە یاریی کۆتایی و رۆبلێڤ بە فریکچپۆر دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی دوبەی بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبە ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی یارییکرد.

لە یارییەکەدا، مێدڤیدێڤ بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت و سەرەنجام توانی دوای یەک کاتژمێر و 23 خولەک یارییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار گێم و شەش بە دوو گێم بوون و بەو ئەنجامەش مێدڤیدێڤ گەیشتە یاریی کۆتایی و ئەلیاسیم ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکی تریشدا، ئەندریە رۆبلێڤی روسی رووبەڕووی فریکچپۆری هۆڵەندی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

خ . ک