PM:11:53:26/02/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپالیگ سەڵتیک بە گۆڵیکی بێبەرامبەر لە شتوتگارتی بردەوە بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی ماڵئاوایی کرد.
لە یارییەکانی قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپالیگ شتوتگارتی ئەڵمانی لە یاریگای بینز ئارینا میوانداری لە سەڵتیکی سکۆتلەندی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لەسەرەتای یارییەکەدا لۆک مەکگۆوان توانی گۆڵی یەکەم بۆ تیپی میوان تۆماربکات.
پاشان خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی سەڵتیک کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دەدا بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی سەڵتیکی سکۆتلەندی کۆتایی هات، بەڵام بەئەنجامی هەردوو یاریی شتوتگارت بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و گەیشتە قۆناغی 16.
لە چەند یارییەکی تری هەمان پاڵەوانتیدا پاناسیناکۆس لەسەر پشتی ڤیکتۆریا پڵزن گەیشتە قۆناغی داهاتوو و لیلیش لەسەر حسابی سرڤینا زڤیزدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.