یانەی چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری رۆناڵدۆ دەکەن

PM:03:46:26/02/2026

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری رۆناڵدۆ دەکەن و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو بیگوازنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر، یانەی چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستپێکردووە و ئامادەن سەرجەم خەرجییەکانی بگرنە ئەستۆ.

باسی لەوەشکردووە، بلوز یەکێکە لەو کەمە یانانەی توانای دابینکردنی خەرجییەکانی ئەستێرە پورتوگالییەکەیان هەیە، بۆیە ئەگەر بگەنە رێککەوتن لەگەڵیدا ئامادەن بیگوازنەوە ستامفۆرد بریچ.

یانە لەندەنییەکە ئامانجی لە گواستنەوەی کریستیانۆ تەنیا قازانجی وەرزشی و بەرەوپێشبردنی توانای تەکتیکی تیپەکە نییە، بەڵکو دەیانەوێت بە هاتنی رۆناڵدۆ قازانجێکی گەورە لە رووی بازرگانی و ریکلامەوە بکەن.

ئەستێرە تەمەن 41 ساڵانەکە تا هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ نەسڕ درێژ دەبێتەوە، لەم وەرزەشدا لە خولی سعودی خاوەنی 21 گۆڵە و ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندووەتە 965 گۆڵ.