مان یونایتد جێگرەوەی برونۆی دیاریکردووە

PM:02:26:25/02/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد پلانیداناوە گیبس وایت بکات بە جێگرەوەی برۆنۆ و وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە ریزەکانی.

هەرچەندە لە ساڵی 2020ەوە برۆنۆ فێرناندز وەک باشترین یاریزانی منچستەر یونایتد دەردەکەوێت، بەڵام داهاتووی ئەم ئەستێرە 31 ساڵە لە ئۆڵد ترافۆرد هێشتا نادیارە.

برۆنۆ ساڵانی زێڕینی تەمەنی وەرزشیی خۆی پێشکەش بە شەیتانە سوورەکان کردووە و نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و جامی کاراباوی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە رەنگە لە هاوینی داهاتوودا بۆ ئەزموونکردنی تەحەدایەکی نوێ، یانەکە بەجێبهێڵێت.

لە لایەکی ترەوە، رۆژنامەی دەیڵی مەیل ئاشکرای کردووە کە مانچستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە تواناکانی گیبس وایت، یاریزانی نۆتینگهام فۆڕێست، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی برۆنۆ، بەڵام یانەکە بڕیارێکی توندی داوە کە چیتر ئەو سەقف و سنوورە تێنەپەڕێنێت کە بۆ مووچەی یاریزانە نوێیەکانی دیاری کردووە.

یاریزانە نوێیەکانی وەک برایان مبێمۆ، ماتیۆس کونیا و بێنجامین شیشکۆ، هەموویان بە مووچەیەک کە لە دەوروبەری 150 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەکدا گرێبەستیان واژۆ کردووە و چاوەڕوان دەکرێت گیبس وایتیش هەمان مەرج قبوڵ بکات.

گیبس وایت لە وەرزی 2024 بۆ 2025 ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لەوەی نۆتینگهام فۆڕێست بگاتە یۆرۆپا لیگ، لەم وەرزەش سەرەڕای خراپی ئاستی یانەکەی ئەو ئاستێکی باش پێشکەش دەکات.