خولی سعودییە.. ئەهلی پێشەنگی وەرگرتەوە

AM:12:12:27/02/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودییە ئەهلی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ریازی بردەوە و بەکاتی پێشەنگی ریزبەندی وەرگرتەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی سعودی یانەی ئەهلی بووە میوانی ریاز.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هەردوولا ئاستیان لەیەکەوە نزیک بوو، سەرئەنجام بەبێ گۆڵ ئەم تایمە تێپەڕی.

لە نیوەی دووەمدا ئەهلی باشتربوون و لەچەندین کاتدا نزیکبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەجۆرێک لە خولەکی 75 میلان بۆریان بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکردوو و تیپی میوانی پێش خست.

پاشان ریاز هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئەهلی کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەکاتی پێشەنگی ریزبەندیان وەرگرتەوە و ژمارە خاڵەکانیشیان گەیاندە 59خاڵ و ریازیش بە 16خاڵ پلەی 15ی گرتووە.