لە چامپیۆنز لیگ ئەتلانتا بە سیناریۆیەکی دراماتیکی و بە بردنەوە لە دۆرتمۆند گەیشتە قۆناغی 16

PM:11:02:25/02/2026

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ئەتلانتا بە سیناریۆیەکی دراماتیکی و بە بردنەوە لە دۆرتمۆند گەیشتە قۆناغی 16.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، یانەی ئەتلانتای ئیتاڵی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد، یاریی چوونیش یانە ئەڵمانییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا بوو.

لە تایمی یەکەم، ئەتلانتا گەڕایەوە بە دوو گۆڵی سکاماکا و زاباکۆستا لە خولەکەکانی پێنج و 45 ئەنجامی یاریی رابردووی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەم، بەهێزی بێرگامۆ درێژەی کێشا و لە خولەکی 57 بازالیچ گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 75 کەریم ئەدیمی گۆڵی یەکەمی زەردەواڵەکانی نووسیەوە و ئەنجامی هەردوو یاریی یەکسانکردەوە.

یارییەکە نزیکبوو لەوەی بچیتە کاتی زیادکراو، بەڵام لە کۆتا ساتەکان رامی بن سەبعینی هەڵەیەکی کوشندەی کرد و بووە هۆی دروستبوونی لێدانی سزا بۆ ئەتلانتا و وەرگرتنی کارتی سوریش بۆ خۆی.

ساماردزیچ چووە سەر لێدانە سزاکە و بە سەرکەوتووی گۆڵی چوارەمی یانەکەی پێ تۆمارکرد، بەمەش ئەتلانتا خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە، دۆرتمۆندیش ماڵئاوایی کرد.