PM:03:00:25/02/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی دوپاتیکردەوە
یارییکردنی بۆ ئیسپانیا رەتکردووەتەوە و گواردیۆلاش ئامۆژگاریەکی تایبەتی کردووە.
لیۆنێل مێسی
ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەچاو پێکەوتنێکیدا لەگەڵ پۆدکاستی میرۆ دی ئەتراس رایگەیاند،
لە منداڵیەوە لە وڵاتی ئیسپانیا ژیاوە و تەمەنی بچووک بووە کاتێک چووەتە بەرشەلۆنە.
مێسی وتی، کاتێک
منداڵ بووم ئۆفەرێم بۆ هات تا یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەم ئەوەش شتێکی
ئاساییە چونکە لەگەڵ زۆربەی یاریزانە لاوەکاندا روودەدات ئەو جۆرە بابەتانە.
وتیشی، یارییکردنم
بۆ ئیسپانیا رەتکردەوە چونکە من تەنها یەک ئامانجم هەبوو ئەویش یارییکردن بوو بە
درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆم کە ئەرجەنتینە و تەنها بەوە دڵخۆش دەبووم.
دەشڵێت، ئێستا هەست
بە ئاسودەیی زۆر دەکەم چونکە دوورم لەو فشارانەی کە ماوەی ساڵانێکی زۆر تیایدا
بووم گرنگی زۆر بە میدیاکان دەدەم و گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەم.
ئاماژەی بەوەشدا،
دەستکەوتەکانی رابردووی هەموو کات بەرز دەنرخێنێت بەڵام هەمیشە بیر لە نازناوی
دواتر دەکاتەوە، چێژ لە هەموو ساتێک وەردەگرێت تاکە شتێک لێی پەشیمانە ئەوەیە کە
دڕەنگ زمانی ئینگلیزی فێربووە.
لە کۆتاییدا دەڵێت،
پیپ گواردیۆلا ئامۆژگاریەکی نایابی کردووە کە ئەویش ئەوەیە کە بەردەوامبوون لە تۆمارکردنی
گۆڵ باشترین رێگەیە بۆ رێزگرتن لە بەرامبەرەکانت.
خ . ک