PM:10:45:24/02/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ ئەتلەتیکۆ
مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کلوب برووج هێنا و گەیشتە قۆناغی
16.
لە قۆناغی پلەی ئۆفی
چامپیۆنز لیگ، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری کلوب برووجی کرد.
لە تامی یەکەم، ئاستی
هەردوو یانە لەیەکەوە نزیک بوو، سەرەتا کوڕانی خاوەن یاریگا لە خولەکی 23 گۆڵی
پێشکەوتنیان لە رێگای سۆرلۆسەوە تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 36 ئۆردۆنێز ئەنجامەکەی
بۆ کلوب برووج یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی
سیمیۆنی بە شێوەیەکی جیاواز گەڕانەوە نێو یاریگا و توانیان لە خولەکی 48 لەڕێگای
کاردۆسۆوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن، لە خولەکی 76یش سۆرلۆس بۆ سێیەمجار تۆری گۆڵی
یانە بەلجیکییەکەی هەژاند، هەمان یاریزان لە خولەکی 87 سێیەم گۆڵی خۆی و چوارەمی
یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە
چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی ئەتلەتکۆ کۆتایی پێهات، بەم ئەنجامەش گەیشتنە
قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، کلوب برووجیش ماڵئاوایی کرد.