ئەلێگری بیری لە جێهێشتنی راهێنەرایەتی میلان کردووەتەوە

PM:03:34:25/02/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری بیری لە جێهێشتنی راهێنەرایەتی میلان کردووەتەوە و پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی باش نییە.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەی سی میلانی وەرگرت و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا کێشەیەکی زۆر لە نێوان ئەلێگری و کارگێڕی یانەی ئەی سی میلان دروستبووە کە ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، بە هۆی ئەو کێشانەوە ئەلێگری بیری لەوە کردووەتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی شاری میلانۆ جێبهێڵێت.

نوسیویەتی، ئێستا ئامانجی ئەوە راهێنەرە ئەوەیە کە لە چوار پلەی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا بێت تا ئەو بەڵێنەی کە داویەتی بیباتە سەر ئەویش گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

میلان لەم وەرزەدا 30 یاریی بە راهێنەرایەتی ئەلێگری ئەنجامداوە، 17 بردنەوە و نۆ یەکسانبوون و چوار شکستی هەیە، لە ئیستاشدا بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیدایە.

خ . ک