PM:04:32:25/02/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر گورزێکی کوشندە لە بەرشەلۆنە دەدات و بە رێژەیەکی زۆر نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی باستۆنی.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی ئەوە دادەڕێژێت ئەلیساندررۆ باستۆنی بەرگریکاری ئیتاڵی بگوازێتەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، ماتیۆ مۆریتۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئینتەر میلان نزیکن لە نوێکردنەوەی گرێبەستی باستۆنی کە ئەوەش گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.
ئەو رۆژنامەنووسە باسی لەوە کردووە کە باستۆنی لەسەر کۆی مەرجەکانی لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە ساڵی 2028 کۆتاییدێت.
رونیشیکردووەتەوە، بەرگریکارە ئیتاڵیەکە زۆر دڵخۆشە بە یارییکردن لە ئینتەر میلان و ئامانجی ئەوەیە تا چەندین ساڵی تریش لەو یانەیە بمێنێتەوە، تەنانەت یانە ئیتاڵیەکەش بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی ئەو یاریزانە رەتدەکەنەوە چونکە بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پرۆژەی یانەکەیان دەیبینن.
باستۆنی لە 2017ەوە یاریی بۆ ئینتەر میلان دەکات و تا ئێستا هەشت گۆڵ و 30 ئەسیستی هەیە لەگەڵ یانەکەی لە 291 یارییدا، حەوت نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک