ریاڵ مەدرید و پریمەر لیگ پێشەنگی ئەوروپان

PM:04:12:25/02/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید زۆرترین داهاتی هەیە لە ئەوروپا بەڵام خولی ئیسپانیا دابەزی بۆ پلەی سێیەم.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا راپۆرتێکی نوێی لەسەر داهاتی یانەکان و خولەکان بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە سپۆنسەر و ریکلام و مافی پەخشکردنی یارییەکان و چەندین هۆکاریتر.

یوفا رایگەیاندووە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پارێزگاری لە پێشەنگیریزبەندی ئەو یانانە کردووە کە زۆرترین داهات بەدەستدەهێنێت لە ماوەی یەک ساڵدا.

ئاشکرایکردووە، لەسەر ئاستی خولەکان پریمەر لیگ زۆرترین داهاتی هەبووە بەشێوەیەک کە هەر یانەیەکیان داهاتی ساڵانەیان 265 ملیۆن یۆرۆیە، خولی ئەڵمانیاش چووەتە پلەی دووەم و خولی ئیسپانیاش دابەزی بۆ پلەی سێیەم بە شێوەیەک داهاتی هەر یانەیەکیان تەنها 77 ملیۆن یۆرۆیە ئەوەش بە جیاوازیەکی زۆر لەدوای پریمەر لیگەوەن کە جیاوازیەکەش 188 ملیۆن یۆرۆیە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، داهاتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاماری نوێی تۆمارکردووە کە گەیشتووەتە 30 ملیار یۆرۆ لە کاتێکدا ساڵی رابردوو کەمتر بووە لە 29 ملیار یۆرۆ، گواستنەوەی یاریزانان و پەخشی یارییەکانیش بەڕێژەی زۆر زیادیانکردوە
خ . ک