PM:10:12:24/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربێلوا دوپاتیکردەوە ڕەگەزپەرستی هیچ پاساوێک
هەڵناگرێت و وەسفی ڤینیسیۆس و مباپێشی کرد.
پێش رووبەڕووبوونەوەی بەنفیکا لە چامپیۆنز لیگ،
ئالڤارۆ ئاربێلوای راهینەری ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕوان دەکات تیپەکەی
لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ بە هەمان ئەو ئاستە بەرزەوە دەرکەوێت کە لە لیسبۆن
نیشانیاندا و جەختی لە گرنگی رۆڵی هاندەران کردەوە بۆ ئەوەی شەوێکی گەورەی ئەوروپی
تۆمار بکەن و بگەنە قۆناغی 16.
سەبارەت
بە سزادانی یاریزان پرێستیانی و پرسی ڕەگەزپەرستی، رایگەیاند کە یوفا دەرفەتێکی
باشی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی گورزێکی بەهێز لە نەتەوەپەرستی بوەشێنێت و دووپاتی
کردەوە کە هیچ رەفتارێکی نژادپەرستانە بەرامبەر ڤینیسیۆس پاساو هەڵناگرێت.
وتیشی: یاریزانەکانم
بە تەواوی جەستە و مێشکیان لای یارییەکە و سەرکەوتنە و نایانەوێت تێکەڵی ئەو
جەنجاڵیانە بن کە لە دەرەوەی یاریگایە.
سەبارەت بە ئاستی ڤینیسیۆس و مباپێ، راهێنەرەکە
وەسفی ئازایەتی و کەسایەتی ڤینیسیۆسی کرد و بە یاریزانێکی یەکلاکەرەوەی ناوبرد،
هەروەها دڵنیایی دا کە مباپێ بە تەواوی ئامادەیە و بەهۆی زیرەکییەکەیەوە دەزانێت
چۆن لە ناو یاریگادا بجوڵێت و گۆڵ تۆمار بکات.
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کرد کە نەبوونی
مۆرینیۆ لەسەر کورسی یەدەگی بەنفیکا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت چونکە ئەو یانەیە بەهێزە،
بەڵام هیوای خواست ریاڵ مەدرید بە نمایشێکی گەورە یارییەکە بباتەوە.