AM:09:35:23/02/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا جەختیکردەوە
توانییان وەڵامی رەخنەکان بدەنەوە و دەبێت بەردەوامن لە پێشکەشکردنی ئاستی بەرز.
دوای بردنەوەیان لە تۆتنهام، میکێل ئارتێتای راهێنەری
ئارسناڵ وتی: ناتوانم لەوە زیاتر شانازی بە یاریزانەکانمەوە بکەم و دڵخۆش بم بەوەی
لە یاریگادا بیانبینم، بە رۆحیەتێکی زۆر بەرزەوە یارییان کرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە یاری پێشوودا بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن
لە کۆتا خولەکەکاندا خاڵیان لەدەستدا، ئەم یارییە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو، بەڵام
یاریزانەکان بە باشترین شێوە وەڵامیان دایەوە، ئەمە نیشانی دەدات کە لە چی ئاستێکدان.
ئارتێتا ستایشی تایبەتی لە هەریەکە لەئیبێریچی ئیزێوڤیکتۆر
گیۆکێریسکرد کە هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد، و وتی کە ئەوان ئاستێکی
سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کردووە و کاتێک پێویست بووە، خۆیان نیشان داوە.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی: نابێت تەنها بەم
ئەنجامە دڵخۆش بن، بەڵکو دەبێت جار لە دوای جار ئاستی خۆمانبسەلمێنینەوە، چونکە وەرزەکە پڕیەتی لە هەوراز و نشێو.