PM:10:16:22/02/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا پارما بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە میلان هێنا و
تیپەکەی ئەلیگریش جیاوازی لەگەڵ ئینتەر بوو بە 10خاڵ.
لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵیا، ئەی
سی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری پارمای کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی میلان باشتر بوو بەڵام
سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵێک نەبینرا.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی ئەلیگری باشتر
بینران و هێرشی زیاتریان برد، پارمای میوانیش پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەست، لە
ئاکامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 80 ترۆیلۆ گۆڵی یەکەمی بۆ پارما تۆمارکرد و
سەرەنجامیش یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.
لە ئێستاشدا، میلان خاڵەکانی 54 خاڵە لە پلەی
دووەم و 10 خاڵ لە پاش ئینتەری یەکەمەوە دێت، پارماش 32 خاڵی هەیە لە پلەی 12یەم.
لە یارییەکی تریشدا، رۆما بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە کریمۆنێسی هێنا و چووە لە پلەی چوارەم جێگیربووە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ.