خولی ئینگلتەرا... ئارسناڵ گۆڵبارانی تۆتنهام تۆتنهامی کرد

PM:09:42:22/02/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە تۆتنهام هێنا و پێگەی پێشەنگی بەهێزتر کرد.

لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی گەنەرز دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشان لە خولەکی 32 لەڕێگای ئیزێوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، بەڵام دڵخۆشان تەنها دوو خولەکی خایاند و لە خولەکی 34 کولۆ موانی ئەنجامەکەی بۆ تۆتنهام یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە گەنەرز بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، توانیشان لە خولەکی 47 لەڕێگای گیۆکیرێسەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن، دواتریش لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون و لە خولەکی 63 ئیزێ بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای هەژاند، پێش فیکەی کۆتایی ناوبژیوان و لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو گیۆکیرێس چوارەم گۆڵی گەنەزری تۆمارکرد.

یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە، لە ئێستاشدا ئارسناڵ 61 خاڵی هەیە لە پلەی یەکەم، تۆتنهامیش 29 خاڵی هەیە لە پلەی 16یەم و تەنها چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.