AM:02:16:22/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بردنەوەی بەسەر نیوکاسڵ بەدەستهێنا و جیاوازی لەگەڵ ئارسناڵ کەمکردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مان سیتی لە نێو یاریگای خۆی پێشوازی لە نیوکاسڵ کرد.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی 14 خولەک ئۆریلی گۆڵی یەکەمی بە سیتی بەخشی، بەڵام لە خولەکی 22 لویس هاڵ ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک.
دوای تێپەڕینی حەوت خولەکی دیکە ئۆریلی گۆڵی دووەمی خۆی تۆمارکرد و دووبارە سیتی پێشخستەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە تا رادەیەک هاوسەنگی بە خۆیەوە بینی و هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مان سیتی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی گواردیۆلا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشەنگ کەمکردەوە بۆ دوو خاڵ و پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە.