PM:11:18:21/02/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک جەختیکردەوە دەبێت
متمانە بۆ تیپەکە بگەڕیننەوە و یامالیش تەنها یاریزانی تیپەکەیە رۆژوو دەگرێت.
پێش رووبەرووبوونەوەی لیڤانتی، هانسی فلێکی راهێنەری
بەرشەلۆنە وتی: دوای دوو شکستی یەک لە دوای یەک ئێستا کاتی ئەوەیە متمانە بۆ
تیپەکە بگەڕێنینەوە، پێویستە لە یاریگای خۆماندا بیبەینەوە بۆ ئەوەی متمانەمان بۆ بگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بەپێی فەلسەفەی خۆمان یاری بکەین،
بە عەقڵییەتێکی بەهێز، جێگیربوونی باش لە یاریگادا و سەرووی هەمووشیانەوە بە
برسییەتییەوە بۆ بردنەوە بجەنگین.
فلێک وتی: لیڤانتی تیپێکە لە
بەرگریدا بە قووڵی چڕ
دەبنەوە و پشت بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەستن، بۆیە یارییەکە
ئاسان نابێت و پێویستە بەرشەلۆنە بە وریاییەوە یاری بکات.
دەشڵێت: یامال
بەرۆژوو دەبێت و ئەو تەنیا یاریزانە لە یانەکەی رۆژوو بگرێت، بەڵام رێنمایی پێویست
و پلانی تایبەتی بۆ دانراوە بۆ پارێزگارییکردن لە توانای جەستەیی، پێدریش لە پێکان
گەڕاوەتەوە.