PM:01:43:22/02/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند
دەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەن بەڵام لە دوا ساتەکاندا کۆنترۆڵیان لەدەستدا.
ڤینسینت کۆمپانی
راهێنەری بایرن میونشن دوای بردنەوەیان لە ئینتراخت فرانکفۆرت رایگەیاند، ئەم جۆرە
یارییانە جیاوازن بەهۆی ئەوەی کە لە توانایاندا بووە زیاتر لە سێ گۆڵ تۆمار بکەن و
هەلی زۆریان لەدەستداوە.
کۆمپانی دەڵێت، گرنگترین
شت کە بەدەستمانهێنا سێ خاڵی یارییەکە بوو سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا
کۆنترۆڵی یاریگامان لەدەستدا، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا سێ یارییمان
ئەنجامداوە و لە سەرجەمیاندا براوە بووین.
دەشڵێت، نابێت لۆمەی هیچ
یاریزانێک بکەین لە گۆڵی دووەم کە لێمان کرا بەڵکو دەبێت وانەی لێوە فێربین و لە
یارییەکانی داهاتوودا ئەو جۆرە هەڵانە دووبارە نەکەینەوە، یاریزانەکانیش دەزانن کە
من داوای چییان لێدەکەم لە یاریگادا.
کۆمپانی وتی، جەمال
موسیالا بەردەوام لە ئاستبەرزبونەوەدایە و هیچ فشارێک ناکەینە سەری، ئەو هەوڵێکی
زۆر دەدات و دەیەوێت باشترینی خۆی سپێشکەش بکات، پێکانەکەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزیش
مانگێک زیاتر ناخایەنێت.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە
ئێمە چێژ لە یارییکردنی نیکۆلاس جاکسۆن دەبینین بەڵام هەر بڕیارێک پەیوەست بێت بە
داهاتووی بە مانەوە یان جێهێشتن ئەوا لەدەست کارگێڕی هەردوو یانەکەدایە نەک تەنها
من.
خ . ک