خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بە شکست دەستیپێکرد

AM:10:21:22/02/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە شکست دەستیپێکرد و بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە لۆس ئەنجلۆس دۆڕا.

لە یاریی دەستپێک و یەکەم هەفتەی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی پاڵەوانی وەرزی رابردوو، بووە میوانی لۆس ئەنجلۆس، ئەو یانەی هیۆنگ مین سۆنی کۆری سەرکردایەتییان دەکات.

تایمی یەکەم، تیپەکەی مێسی بە خراپی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 37گۆڵی یەکەمیان لێ تۆمارکرا لە رێگەی یاریزان دەیڤید مارتینێز، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، ماسکیرانۆ چەند گۆرانکارییەکی لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە ئەنجامدا، بەڵام بە پێچەوانەوە لە خولەکی 73 و لە کۆتا ساتەکان دوو گۆڵی دیکەشیان لێ تۆمارکرا، گۆڵەکانیش بوانگا و ئۆرداز تۆماریانکرد.

سەرەنجام ئینتەر میامی بە شكست دەستی بەم وەرزی خولی ئەمریکا کرد و یەکەم سێ خاڵی لەدەستدا، لۆس ئەنجلۆسیش یەکەم سێ خاڵی لە وەرزی نوێ کۆکردەوە.