لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ بردنەوەی بەسەر ئیسپانیۆل بەدەستهێنا

AM:01:09:22/02/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ بردنەوەی بەسەر ئیسپانیۆل بەدەستهێنا و ئەمشەو بەرشەلۆنە یاریی هەیە.
لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیسپانیۆلی کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، خۆفری کارێراس گۆڵەکەی ئیسپانیۆلی کرد و سۆرلۆس ئەنجامەکەی بۆ ئەتلەتیکۆ یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 49 و 58 و 72 ئەتلەتیکۆ سێ گۆڵی تری تۆمارکرد لەرێگەی سۆرلۆس دوو گۆڵ و ئەدیمۆلا لۆکمان، پاشان لە خولەکی 80 ئیدۆ گۆڵێکی تری بۆ ئیسپانیۆل کرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات.
خ . ک