خولی ئیسپانیا... بەرشەلۆنە شکستی بە لیڤانتی هێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی

PM:08:24:22/02/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لیڤانتی هێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی.

لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤانتی کرد.

لە تایمی یەکەم، کورانی خاوەن یاریگا بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی چوار و 32 لەڕێگای بێرناڵ و دی یۆنگەوە تۆماربکەن.

لە تایمی دووەم، دووبارە بەرشەلۆنە باشتر بینران، پاش چەندین هێرشی یەک لەدوای یەک توانیان لە خولەکی 81ی لە رێگای فێرمین لۆپێزەوە گۆڵی سێیەم بە شێوازێکی نایاب تۆماربکەن، سەرنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوە بەرشەلۆنە کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش تیپەکە فلیک خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 61 خاڵ و بەجیاوازی خاڵێک پێش ریاڵ مەدرید دووەم کەوتن.