PM:10:44:16/02/2026
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربیلوا دوپاتیکردەوە بۆ تۆڵەکردنەوە رووبەڕووی
بەنفیکا نابنەوە و مۆرینیۆشی بە راهێنەرێکی گەورە ناوبرد.
پێش رووبەڕووبووونەوەی بەنفیکا، ئاربیلوای
راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند کە ئەوان بە باشی لە قورسیی یارییەکە و ئەو فشارە
تێدەگەن کە لە یاریگای تیپی بەرامبەر بۆیان دروست دەبێت، بەڵام ئامانجیان تەنها
سەرکەوتنە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سەرکەوتنی بنفیکا لە قۆناغی رابردوو مانای ئەوە نییە ئەوان بۆ
تۆڵەسەندنەوە هاتوون، بەڵکو پەڕینەوە لەم قۆناغە ئامانجێکی سەرەکییانە بۆ گەیشتن
بە نازناوەکە.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی خۆسێ مۆرینیۆ،
مامۆستا و راهێنەری پێشووی، ئاربێلوا وتی: من هەمیشە هیوای باشترینەکان بۆ خۆسێ
دەخوازم و دڵنیام هاندەرانی مەدرید لە یاریی گەڕانەوەدا بە چەپڵەڕێزانێکی گەورە
پێشوازی لێ دەکەن، چونکە ئەو پێشتر هەموو توانای خۆی بۆ ریاڵ مەدرید بەخشیوە.
ئاربێلوا
جەختی کردەوە کە مۆرینیۆ ناتوانێت سوپرایزی بکات، چونکە بە باشی لە شێوازی
کارکردنی دەزانێت و ئاگاداری ئەو ناسنامە و رۆحیەتە بەهێزەیە کە بە بنفیکای
بەخشیوە.
دەربارەی بارودۆخی تیپەکەی، ئاربێلوا دەستخۆشی لە
ئاستی یاریزانەکانی کرد و دوپاتیشیکردەوە، بوون بە راهێنەر زۆر ئاسانترە لە
یاریزان، چونکە قسەکردن ئاسانە و جێبەجێکردنی قورسە.
هەروەها
ئاماژەی بەوە کرد کە کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ تیپەکە گەشتەکەی کردووە و لە مەشقەکاندا
بەشدار دەبێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی لە پێش یارییەکە دەدرێت.