AM:11:18:14/02/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دالاس
فرێتز بە بردنەوە لە کۆردا گەیشتە پێش کۆتایی و تۆمی پاول بە کیکمانۆڤیچ دۆڕا و
ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی
قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی دالاس بۆ تێنسی سەرزەوی، تایلۆر فرێتزی ئەمریکی
بەرامبەر سباستیان کۆردای هاونیشتمانی یارییکرد.
بە درێژایی
یارییەکە، کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و کۆمەلەی یەکەم بە
ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی کۆردا کۆتاییهات بەڵام فرێتز بە بردنەوەی
کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و
یەکلاکەرەوەدا، کێبڕکێکە بەردەوامی هەبوو تا بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی
فرێتز کۆتاییهات، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 30 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، کۆرداش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
لە یارییەکانی
تریشدا، تۆمی پاولی ئەمریکی رووبەڕووی کیکمانۆڤیچی سڕبی بووەوە و بە کۆمەڵەیەک
بەرامبەر دوو کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاوایکرد، سیلیچ و بین شیلتۆن بە
بردنەوە لە جۆنز و مانارینۆ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.
خ . ک