AM:12:33:12/02/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس دوپاتیکردەوە دورخستنەوەی رۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی
دیکە تاکتیکیی بوو و نەسڕ دەتوانێت بەبێ ئەوانیش سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
دوای بردنەوەیان لە ئەرکاداج، خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ
ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکە ئاسان نەبووە و یانەی ئەرکاداج لە یاریگای خۆیدا
بەرگرییەکی بەهێزی کردووە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە ئەنجامێکی ئەرێنی و بە بێ گۆڵ
لێکران دەگەڕێنەوە بۆ ڕیاز.
خیسۆس ڕوونی کردەوە کە، بڕیاری
دوورخستنەوەی ڕۆناڵدۆو چەند ئەستێرەیەکی تری وەک سادیۆ مانێ، بڕۆزۆڤیچ
و کومان، بڕیارێکی تەکتیکی بووە، چونکە پێویستیان بە پشوودان بە یاریزانە
سەرەکییەکان هەبوو.
ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە دەستخۆشی لەو یاریزانانە کرد کە
بەشدارییان کرد بە تایبەت عەبدوڵا حەمدان کە گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد جەختیکردەوە
کە نەسڕ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە و دەتوانێت لە نەبوونی ئەستێرەکانیشدا ئەنجامی
باش بەدەستبهێنێت.
جیسۆس ئاماژەی بەوە دا کە، ئێستا کاتی ئەوە نییە باسی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات و هەموو سەرنجیان لەسەر یارییەکانی داهاتووە.