ریاڵ مەدرید کاماڤینگا بۆ یاریزانێکی ئەرجەنتینی دەفرۆشن

PM:02:12:11/02/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید ئامادەن کاماڤینگا و 52 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی چێڵسی بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئینزۆ.

یانەی ریاڵ مەدرید باش دەزانن کە لە پێگەی ناوەراستی یاریگا کێشەی نەبوونی یاریزانیان هەیە هەربۆیە بڕیاریانداوە لە مێرکاتۆی داهاتوو ئەستێرەیەک بۆئەو هێڵە بگوازنەوە.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە مێرێنگی ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئینزۆ فێرناندێز لە چیڵسی کاماڤینگا و 52 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو تیپەبکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هۆکاری ئەم ئۆفەرە باشەی ریاڵ مەدرید بۆئەوە دەگەرێتەوە کە بەزووی گواستنەوەی ئینزۆ کۆتایی پێبهێنێت.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکەش ئارەزووی گواستنەوەی هەیە بۆ ریاڵ مەدرید و پێدەچێت لە ساتی رازیبوونی چێڵسی ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 153 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 27 گۆڵ و 27 ئەسیست تۆماربکات.