PM:01:02:10/02/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی رایگەیاند
خاڵێکیان بەرامبەر یانەیەکی بەهێز بەدەستهێنا و دەبێت ئاستیان باشتر بێت.
سیمیۆنی ئینزاگی
راهێنەری یانەی هیلال دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ یانەی ئەهلی شەبابی ئیماراتی باسی
لە بارودۆخی یانەکەی کرد و کێشەکانی یانەکەی لەو یارییەدا ئاشكراکرد.
ئینزاگی وتی،
یارییەکەمان قورس بوو ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە خاڵێکی گرنگ بەرامبەر یانەیەکی
بەهێز بەدەستبهێنین، تایمی یەکەم زۆر باش نەبووین بەڵام لە تایمی دووەمدا دەمانتوانی
گۆڵ تۆماربکەین.
وتیشی، سەرەڕای
بەشداریکردنی چەند یاریزانێکی نوێ و لاو لەو یارییەدا بەڵام لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم
سرازیبووم و شێواز و پلانەکانیان لە یاریگادا بە ئەرێنی دەبینم.
دەشڵێت، پێویستە لە
یارییەکانی داهاتوودا ئاستمان باشتر بکەین چونکە لە قۆناغێکی هەستیاری وەرزەکەداین
و پێویستمان بە بردنەوە سەرجەم یارییەکان لە کۆی پاڵەوانێتییەکاندا.
دوپاتیشیکردەوە،
ئاستی تیۆ هێرناندێز بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە و سەرسامە بەو یاریزانە،
پێویستیان بەوە بوو کە پشوو بە چەند ئەستێرەیەک بدەن بەتایبەت ساڤیچ و مالکۆم و نێڤێس.
خ . ک