ئەلڤارێز سەرۆکی داهاتووی بەرشەلۆنە دیاریی دەکات

PM:11:24:09/02/2026

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاندیدەکانی پۆستی وەرگرتنی سەرۆکی داهاتووی بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئەلڤارێز وەک بانگەشە بەکاردەهێنن.

پاش ئەوەی وابریارە لە 15ی مانگی ئازاری داهاتوو دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت و بەهێزترین بەربژێرەکانیش هیکتۆر فۆرت و خوان لاپۆرتایە.

رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردووە کە هەردوو کاندیدەکە بڕیاریانداوە ئەگەری گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز لە ئەتلەتیکۆ مەدرید وەک بانگەشە بەکاربهێنن بۆئەوەی ببنە سەرۆکی بلەوگرانا.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کڕینی جولیان بۆ بارسا کارێکی ئاڵۆزە چونکە یەکێکە لە چەکە کاریگەرەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەئاسانی دەستبەرداری نابن.

لەلایەکیترەوە نرخی ئەو یاریزانە زیاترە لە 80 ملیۆن یۆرۆ ئەمەش قورسە بۆ بەرشەلۆنە ئەو بڕە دابین بکەن لە کاتێکدا تاوەکوو ئێستا نەگەراونەتەوە بۆ یاسای یەک بەیەک.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەم وەرزە لەگەڵ رۆز بلانکۆس بەشداری 32 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.