AM:11:41:07/02/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جەیمس بە فەرمی
پەیوەندی کرد بە مینیسوتای ئەمریکی لەپێناو ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال.
یانەی مینیسوتا یونایتدی
ئەمریکی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی
جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا.
یانە ئەمریکیەکە
ئاماژەی بەوەداوە کە جەیمس بە گرێبەستێکی شەش مانگی و تا هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی
بە یانەکەیانەوە کردووە بەڵام مافی درێژکردنەوەی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ.
دوای ئیمزاکردنی
گرێبەستەکە، ئەستێرە کۆڵۆمبیەکە دوپاتیکردەوە کە دڵخۆشە بەم ئەزمونە نوێیە لە
ژیانی وەرزشیدا و هیوادارە بتوانێت باشترین ئاست پێشکەش بکات لەپێناو هاندەران و
شارەکەدا.
یانە ئەمریکیەکەش
ئاماژەیان بەوەداوە کە گومانیان نییە لەوەی کە جەیمس یاریزانێکی کوالێتی بەرزە و
دڵنیان لەوەی کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ پێکهاتەی یانەکەیان.
بە پێی هەواڵی
رۆژنامەکانیش بێت، ئەو یاریزانە دەیەوێت لەم رێگەیەوە ئامادەکارییەکی باش بکات بۆ
بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 لەگەل هەڵبژاردەکەی کە کۆڵۆمبیایە.
خ . ک