جامی مۆنپیلیە.. ئەلیاسیم بردنەوەی بەسەر فافرینکا بەدەستهێنا

PM:02:27:06/02/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مۆنپیلیە ئەلیاسیم بردنەوەی بەسەر فافرینکا بەدەستهێنا و گەیشتە چارەکی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی م،ۆنپیلیە بۆ تێنسی سەرزەوی، ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی بەرامبەر ستان فافرینکای سویسری یارییکرد.

لە یارییەکەدا هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و یەک کاتژمێر و 47 خولەکی خایاند، سەرەنجام ئەلیاسیم بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و حەوت بە پێنج گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، لوکا ناردی ئیتاڵی رووبەڕووی فلافیۆ کۆبۆلی هاونیشتمانی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، پابلۆ کارینۆش بە فریکشپۆر دۆڕا.

هەریەکە لە ئەلیاسیم و لوکا ناردی و فریکشپۆر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، فافرینکا و کۆبۆلی و پابلۆ کارینۆ ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

خ . ک