تۆپی دەستی ئەوروپا.. ئەڵمانیا و دانیمارک گەیشتنە یاریی کۆتایی

AM:09:44:31/01/2026

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی دەستی ئەوروپا ئەڵمانیا و دانیمارک بە بردنەوە لە کرواتیا و ئیسلەندا گەیشتنە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهیزی بەخۆوە بینی و تایمی یەکەم بە جیاوازی دوو گۆڵ لە سوودی ئەڵمانیا کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە یاریزانانی کرواتیا هەوڵی پێچەوانە کردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە جیاوازی سێ گۆڵ و بە ئەنجامی 31 بە 28 گۆڵ لە سوودی ئەڵمانیا کۆتاییهات.

لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی دانیمارک رووبەڕووی ئیسلەندا بووەوە و بە ئەنجامی 31 بە 28 گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و دانیمارک گەیشتنە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، کرواتیا و ئیسلەندا یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم ئەنجامدەدەن.

خ . ک