PM:10:11:16/01/2026
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لونین نیگەرانە و پێدەچێت لە هاوینی
داهاتوو بیر لە دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ بکاتەوە.
دۆخی لونین لەگەڵڕیال مەدریدئاڵۆز بووە ، تەنها
ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ ماوە، لەو پاڵەوانێتییانەش ئاربیلوا بە
تەواوی پشت بە کۆرتوا دەبەستێت.
ئاماری گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە لەم
وەرزەدا بۆ کاروانی وەزشی
داهاتووی خراپە، بەو پێیەی، تەنها سێ یاری ئەنجامداوە بە یاریی ئۆڵۆمپیاکۆسەوە لە چامپیۆنزلیگ، لەو
ماوەیەدا هەشت گۆڵی لێکرا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، سەرەڕای
ئەو ئۆفەرانەی هاوینی ڕابردوو پێشکەشی کرابوون،
بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی گرێبەستەکەی پێشووی، بەڵام لونین پێداگری
لەسەر مانەوە لە مەدرید کرد.
بەڵام ئێستا دۆخی گۆڵپارێزە ئۆکرانییە تەمەن
26 ساڵەکە جیاوازە و دوای یارییەکەی ئەلباسیتی بە تەواوی هەست بە نا ئومێدی دەکات
و رەنگە بیر لە دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ بکاتەوە.