PM:04:41:16/01/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لەم
مانگەدا جارێکیتر هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس دەدات.
لە چەند مانگی
رابردوودا، یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێک ئۆفەری پێشکەشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کرد
بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام ئەو یاریزانە سەرجەمیانی رەتکردەوە.
ئەستێرە
بەرازیلیەکە داوای زیادکردنی مووچەکەی کردبوو کە هاوشێوەی کیلیان مباپێ زۆرترین
بێت لە یانەکەدا، دواتریش بەهۆی کێشەکانی
لەگەڵ ئەلۆنسۆی راهێنەر جارێکیتر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە و بە یانەکەی
راگەیاندبوو تا ئەلۆنسۆ راهێنەر بێت ئامادەنییە ئیمزا لەسەر گرێبەستی نوێ بکات.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید جارێکیتر لەم
مانگەدا ئۆفەرێکیتر پێشکەشی ڤینیسیۆس دەکەن لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ
یانەکەیان.
کادینا سێر ئاماژەی
بەوەشداوە، کارگێڕی یانەی شاهانە دڵنیان کە ئەمجارە یاریزانە بەرازیلیەکە
رازیدەبێت بە مانەوە لە یانەکەیان تا چەند ساڵێکیتر بەتایبەت دوای ئەوەی کە چابی
ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی یانەکەیان دوورخرایەوە.
رونیشیکردووەتەوە،
هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەن کە هەردوولا بگەنە رێککەوتنی سەرەتایی لە کۆتایی ئەم
مانگەدا، دواتریش لە کۆتایی ئەم وەرزەدا نوێکردنەوەی گریبەستی ڤینیسۆس
رابگەیەنرێت.
خ . ک