AM:11:12:15/01/2026
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوو یانەی پریمەر لیگ هەوڵی گواستنەوەی نەسیری
دەدەن و فەنەرباخچە ئامادەی فرۆشتنێتی.
یوسف نەسیری، هێرشبەری مەغریبی و یانەی فەنەرباخچەی
تورکی، بووەتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئێستا و چەندین
یانەی خولی ئینگلیزی کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
دوای گرنگیدانی جددی یانەی ئێڤەرتۆن، ئێستا یانەی
نۆتینگهام فۆڕێستیش بەهێزییەوە هاتووەتە ناو کێبڕکێیەکە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی
ئەم هێرشبەرە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خولێکی نوێی
دانوستانە یەکلاکەرەوەکان دەستپێبکات.
بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان پلیتێنبێرگ،
نۆتینگهام فۆڕێست ئارەزوویەکی زۆری بۆ گواستنەوەی نەسیری نیشانداوە، بەڵام راپۆرتەکان
لە ناو یانەی فەنەرباخچەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانەکە زیاتر مەیلی بۆ
پەیوەندیکردن بە ئێڤەرتۆن هەیە، کە پێشتر گرێبەستێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی بەشێوەی
خواستن پێشکەش کردووە.
لە
کاتێکدا ئێڤەرتۆن فشار دەکات بۆ تەواوکردنی گرێبەستی خواستن، کارگێڕی فەنەرباخچە
دەرگای بۆ هەموو ئەگەرەکان واڵا کردووە، چ بەشێوەی خواستن بێت یان فرۆشتنی
یەکجاری، بەتایبەت کە گرێبەستی یاریزانەکە تا حوزەیرانی 2029 بەردەوامە.